بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی هەواڵدەری واع، وەزارەتی دەرەوەی عێراق داکۆکی کرد ئەم وڵاتە دەتوانێ لە هەموو جۆرە گوشارێک بۆ وڵام دانەوە بە تورکیا کەڵک وەربگرێت.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە خاکی عێراق پێشێل کردنی حاکمیەت و مەترسییەک بۆ ئەم وڵاتە دەزانێت.
ئەو وتیشی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵوێزی تورکیای بانگهێشت کرد و یاداشتێکی رادەستی کرد کە تێیدا نووسرابوو ئۆپەراسیۆنی سەربازی یەک لایەنە، دوژمنانە و شەڕەنگێز بووە هەرگیز هەوڵێک بۆ بەرەنگاری لە گەڵ تیرۆریزم نایێتە ئەژمار.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە گرینگایەتی دراوسێیەتی و پێوەندی گرینگی ئابووری و مێژوویی، داکۆکی کرد: هاوئاهەنگی ئاسایشی دوو لایەنە دەبێ بەرەنگاری لە گەڵ کێشە هاوبەشەکان گەرەنتی بکات.
ئەو راشیگەیاند تا ئێستا وڵامێک بەم یاداشتە نەدراوەتەوە و وەزارەتی دەرەوە چاوەڕێی وەرگرتنی وڵامە.
Your Comment